ئابوورى ژاپۆن له گه‌شه وه‌ستاوه
K24 – هه‌ولێر
لە نیوەی ئەمساڵدا ئابووری ژاپۆن دابەزینی بە خۆیەوە بینی، وه‌ك شاره‌زايانى ره‌وشى ئابوورى ژاپۆن باسى ده‌كه‌ن، ئەمەش ئاماژەیەکە بە سەرنەکەوتنی حکومەت لەو چاکسازییانەی، دەیەوێت لە سیاسەتی گشتیدا پەیڕه‌وی بکات.
لە نێوان مانگی نيسان و حوزه‌يرانى ئه‌مساڵدا، گەشەی ئابووری وڵاتەکە بە رێژەی ٤% و بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای ئەمساڵدا دابەزیوە.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ژاپۆن هۆكارى ئه‌و دابه‌زينه‌يان بۆ كه‌مبوونى رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى كاڵا و کەمکردنەوەی خەرجی ھاووڵاتیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى ئابوورى ژاپۆن ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ره‌نگه دابه‌زينى رێژه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى وڵاته‌كه‌يان كاريگه‌رى بكاته سه‌ر سياسه‌ته ئابوورييه‌كانى حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زيرانى، شينزۆ ئابى، ناچار بكات چاو به به‌رنامه‌ى ئابوورى و پرۆسه‌ى چاكسازييه‌كانييدا بخشێنێته‌وه.