توركيا: به‌رده‌وام ده‌بين له لێدانى په‌كه‌كه

K24 – ئه‌نقه‌ره
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له لێدانى په‌كه‌كه، تا ئه‌و پارته ريشه‌كێش ده‌كرێت.
مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زیری دەرەوەی توركیا، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر پارتى كرێكارانيى كوردستان چه‌ك دانه‌نێت و خۆيان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا؛ سوپاى توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له لێدانى ئه‌و هێزه.
چاوش ئۆغڵۆ، له شاری ئه‌نتالیا له كاتێكدا، كه بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری حزبەكەی كرد، وته‌يه‌كى خوێنده‌وه و تێيدا ئه‌وه‌شى گوت:"ھەتا ریشەكێشیان نەكەین لە دەرەوە و ناوەوەی توركیا لێیان دەدەین".
هه‌روه‌ها گوتى: "باجەكەی ھەر چییەك بێت، قبووڵی دەكەین و رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە".
پارتى كرێكارانيى كوردستان (PKK)، له 1979 له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك گه‌نجى كورده‌وه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، دامه‌زراوه و له 15ى ئاب/ته‌باخى 1984 شۆڕشى چه‌كدارى دژ به سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێ كردنى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا زياتر له 35 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
له 15ى شوباتى 1999 رێبه‌رى ئه‌و پارته، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، له پرۆسه‌يه‌كى هه‌واڵگرييانه‌دا، له كينيا ده‌ستگيركرا و به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى توركيا له لايه‌ن رفێنه‌ره‌كانييه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستگيركردنييدا، حكومه‌تى توركيا ئۆج ئالانى راده‌ستى دادگا كرد و له لايه‌ن دادگاى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى له سێداره‌دان مه‌حكوم كرا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆيى و دادوه‌رييه‌كانى جيهان دادگاى توركيايان ناچار كرد، هه‌موارى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه بكات و سزاكه‌ى بۆ زيندانى هه‌تا هه‌تايى بگۆڕێت.