ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى: بارزانى 2 ساڵى ديكه سه‌رۆكه

K24 – هه‌ولێر
به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى بڕيارى دا، به مانه‌وه‌ى مه‌سعوود بارزانى له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵى ديكه.
واده‌ى ياسايى مانه‌وه‌ى مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ره‌وشێكدا كۆتايى دێت، كه هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ئابوورى ناهه‌موار و شه‌ڕى داعش بووه‌ته‌وه.
فراكسيۆنى هه‌ريه‌ك له يه‌كێتيى نيشتيمانيى كوردستان، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆمه‌ڵى ئيسلاميى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى داوا ده‌كه‌ن، پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موارى ياساى ژماره 1ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم كه‌مبكه‌نه‌وه و شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له ده‌نگدانى راسته‌وخۆى هاووڵاتييانه‌وه بگۆڕن بۆ شێوازى هه‌ڵبژاردنى له ناو هۆڵى په‌رله‌مان.
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتيى كوردستان و كۆتاكانى توركمان و كريستيان و ئه‌رمه‌ن دژى بۆچوون و پڕۆژه‌ى چوار فراكسيۆنه‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ده‌نگدانى راسته‌وخۆى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
له نوێترين پێشهاتدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17.8.2015)، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، كه به‌رزترين ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رييه له هه‌رێمى كوردستاندا، بڕياريدا، ماوه‌ى مانه‌وه‌ى بارزانى له پۆستيى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان درێژ بكاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى بۆ ماوه‌ى 2 ساڵى ديكه به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانييه‌وه له پۆسته‌كه‌يدا ده‌مێنێته‌وه.
لايه‌نه سياسييه‌كان تا ئێستا نه‌يانتوانييوه ده‌رچه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى دانووستاندن و سازانه‌وه بدۆزنه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له لايه‌ن به‌ره‌ى پشتيوانانى مانه‌وه‌ى بارزانى پێشوازى لێ بكرێت و به‌ره‌ى نه‌يارانى مانه‌وه‌ش دژى بوه‌ستنه‌وه.