پارێزگارى كه‌ركووك پشتگيرى له چاكسازييه‌كانى عه‌بادى ده‌كات

K24 – كه‌ركووك
پارێزگارى كه‌ركووك پشتگيرى خۆى له‌سه‌روبه‌ندى ده‌ركردنى دووه‌مين پرۆژه بڕيارى چاكسازييه‌كانى عه‌بادى كه يه‌كخستنى هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانه، راگه‌ياند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17-8-2015) نه‌جمه‌دين كه‌ريم، پارێزگارى كه‌ركووك، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: "پشتگيرى له هه‌موو جۆره چاكسازييه‌ك ده‌كه‌ين كه به ئاراسته‌يه‌كى دروست بێت و قه‌يرانى گه‌نده‌ڵى له وڵات‌دا بنبڕ بكات".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "حكوومه‌تى عێراق پێويسته ستراتيژيه‌تێكى روون بگرێته به‌ر بۆ ئه‌و بڕيارانه‌ى كه ده‌يدات و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن و باشتكردن و دابين كردنى خزمه‌تگوزارى".
بڵاويشكردووه‌ته‌وه: "پشتگيرى له چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ين له‌وانه يه‌كخستنى هه‌ندێك وه‌زاره‌ت كه پێويست نيين هه‌بن و پێويسته حكوومه‌تى عێراق ئه‌و پڕۆژه بڕيارانه‌ى ده‌ريكردووه جێبه‌جێان بكات و به‌بێ له به‌رچاوگرتنى پشك پشكێنه‌ى تائيفى و حيزبايه‌تى و دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و ناوانه‌ى كه له 2003وه پۆست وه‌رده‌گرن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی له ده‌زگا حكومییه‌كانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی به‌رپرسانی باڵای عێراق بۆ ده‌ره‌وه، داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌حكوومه‌ت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و راپێچكردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگه..هتد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌بادى دووه‌مين پڕۆژه بڕيارى چاكسازى ده‌ركرد كه بريتى بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى: مافى مرۆڤ، كاروبارى ژنان، كاروبارى پارێزگاكان و ئه‌نجونى نوێنه‌ران، ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها يه‌كخستنى هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك:
- وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆژيا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نيشته‌جێ بوون.
- وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى.
- وه‌زاره‌تى ژينگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.