توركيا..رێژه‌ى گه‌شتياران كه‌مى كردووه‌

به‌هۆى رووداو ته‌قينه‌وه‌كان و شه‌ڕى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێژه‌ى گه‌شتياران بۆ وڵاتى توركيا كه‌مى كردووه‌.

K24 – ئه‌نقه‌ره‌

به‌هۆى رووداو ته‌قينه‌وه‌كان و شه‌ڕى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێژه‌ى گه‌شتياران بۆ وڵاتى توركيا كه‌مى كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (17-8-2015) چه‌تين ئۆسمان بۆداك، جێگرى پارتى ئۆپۆزيسيۆنى توركيا، رايگه‌ياند: به‌هۆى روودا و ته‌قينه‌وه‌كانى توركيا و شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش له‌ سووريا و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ى شه‌ڕى توركيا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌، ژماره‌ى گه‌شتياران بۆ توركيا كه‌مى كردووه‌.

گوتيشى: زۆرێك له‌ وڵاتان هۆشداريان داوه‌ته‌ دانيشتوانه‌كه‌يان له‌ گه‌شتكردن بۆ توركيا.

ئاشكراشى كرد: ته‌نيا له‌ شارى گه‌شتيارى ئانتاڵيا، له‌ شه‌ش مانگى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو ژماره‌ى گه‌شتياران بۆ 500 هه‌زار كه‌مى كردووه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا كۆمپانياكانى گه‌شتوگوزاريش رايانگه‌ياند: له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا 45%ي ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى ده‌يانويست بچنه‌ شارى ئاماد، پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كه‌يان بۆ ئه‌و شاره‌.

تورکیا لە ریزبەندی 10 وڵاتی یەکەمی جیهاندایە بۆ گەشتوگوزار و كه‌رتى گه‌شتياريش به‌يه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى داهاتى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ژمارده‌كرێت.