عه‌بادى دووه‌مین پرۆژه بڕیارى چاكسازیى ده‌ركرد

K24 – به‌غدا
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆ چوار وه‌زاره‌ت ده‌ركرد و هه‌شت وه‌زاره‌تیشى یه‌كخست.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه(17-8-2015) "حه‌یده‌ر عه‌بادى"، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، دووه‌مین پڕۆژه بڕیارى چاكسازى راگه‌یاند كه بریتى بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى: "مافى مرۆڤ، كاروبارى ژنان، كاروبارى پارێزگاكان و ئه‌نجونى نوێنه‌ران، ده‌وڵه‌ت"، هه‌روه‌ها یه‌كخستنى هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك:
- وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون.
- وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى.
- وه‌زاره‌تى ژینگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی له ده‌زگا حكومییه‌كانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی به‌رپرسانی باڵای عێراق بۆ ده‌ره‌وه، داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌حكوومه‌ت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و راپێچكردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگه..هتد".