هێزى ئاسمانى عێراق 18 گوزرى له داعش وه‌شاند

K24 – به‌غدا
فرۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق، 18 گورزى كوشنده‌يان له مۆڵگه‌كانى داعش له ناوچه‌ى "هۆڕ ئه‌لبورجوارى" وه‌شاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17-8-2015) يه‌كه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى له عێراق، رايگه‌ياند: "فرۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق توانيويانه 18 گورزى كوشنده ئاراسته‌ى هه‌ندێك له مۆڵگه‌كانى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن له ناوچه‌ى هۆڕ ئه‌لبورجوارى، به‌و هۆيه‌وه 27 چه‌كدارى سه‌ر به‌و رێكخراوه كوژراون".
روونيشى كرده‌وه: "سه‌ره‌تا توانويانه 20 چه‌كدار له‌و ناوچه‌يه بكوژن، دواتر 8 ديكه ويستويانه رابكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى بۆردومانه‌كانى فرۆكه‌كانى عێراق نه‌يانتوانيوه‌و ئه‌وانيش كوژراون".
ناوچه‌ى هۆڕ ئه‌لبورجوارى ده‌كه‌وێته پارێزگاى ئه‌نبار و نزيكه‌ى 108 كيلۆمه‌تر له شارى به‌غدا دووره.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.