ليژنه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور داواى كاتى زياتر ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
لیژنەی نووسینەوەی دەستوور داوا دەكات، ماوەى كاركردنيان له پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بۆ 90 رۆژی دیكە درێژبكرێتەوە.
لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، دوایین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بەشێوەیەكی فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، وادەكەیان بۆ سێ مانگی دیكە درێژ بكاتەوە، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا كارەكانیان بەكۆتا بێنن.
لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، تاوەكو ئێستا 73 ماددەی له ره‌شنووسى پێشنيازكراوى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان پەسەند كردووە، بەڵام هێشتا ده‌روازه و مادده‌كانى تايبه‌ت به دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و پرسى ده‌سه‌ڵاتى سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه يه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
ره‌شنووسى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له 2005ه‌وه ده‌ست به كاره‌كانى كرا، له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سند كرا و ئاماده كرا بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته راپرسييه‌وه.
لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزيسيۆن له هه‌رێمى كوردستان ره‌تيانكرده‌وه رازى بن به‌و ره‌شنووسه‌ى ده‌ستوور و داوايانكرد، ره‌شنووسه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه.
بۆ به‌مه‌به‌ستى هه‌مواركردن و دووباره داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستووره‌كه، ليژنه‌يه‌كى 30 كه‌سى پێكهێنرا.
دواى ته‌واوبوونى واده‌ى يه‌كه‌مى كاره‌كانى ليژنه‌كه، بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى نووسينه‌وه، ئه‌و ليژنه‌يه داوايكردووه، ماوه‌ى كاركردنى بۆ 3 مانگى ديكه درێژ بكرێته‌وه.