په‌رله‌مان واده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ده‌ستنيشان كرد

K24 – هه‌ولێر
له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجام دا و تێيدا واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى تايبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى ياسايى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ستنيشان كرد.
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، بڕياردرا، كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌يانى رۆژى چوارشه‌ممه 19ى ئابى 2015، په‌رله‌مان دانيشتنێكى ديكه‌ى نائاسايى ئه‌نجام بدات و تێيدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه ياساى هه‌مواركردنى ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا، جه‌عفه‌ر ئيمنيكى، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رايگه‌ياند، پێویست نەبوو کێشەکە بگاتە ئەو ئاستە و بەم شێوەیەی لێبێت کە ئێستا ھەیە.
دانيشتنى رۆژى چوارشه‌ممه بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى دانيشتنى رۆژى 23ى حوزه‌يرانى رابردووه، كه تێيدا، چوار پڕۆژه ياسا بۆ هه‌مواركردنى ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان كرابوون، خوێندنه‌وه‌ى يه‌كه‌ميان بۆ كرا.
پارتى ديموكراتى كوردستان، له ئاستى سياسييدا دانيشتنى رۆژى 23ى حوزه‌يران به "هه‌وڵێك بۆ له‌باربردنى بنه‌ماى سازان" وه‌سف ده‌كات و له ئاستى ياسايشدا، فراكسيۆنى پارتى بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى كرد.
له په‌يامه‌كانييدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى ره‌خنه‌ى له شێوازى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى 23ى حوزه‌يران گرت و به "ده‌رچوون له بنه‌ماى سازان" له‌قه‌ڵه‌ميدا.
سێ فراكسيۆنى يه‌كێتيى، گۆڕان و كۆمه‌ڵ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له دانيشتنى داهاتووى په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه ياساى هه‌موارى ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، "ئەگەر کۆبونەوە نا ئاسایەکە بکرێت نایاسایە".
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری (کوردستان ٢٤) سەبارەت بە بێلایەنی بوونی پەرلەمان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم، جەعفەر ئیمینکی پێی وابوو، "ئەدای سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرکەوتوو نەبوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، به‌رپرسانى ئه‌و حزبه، رايانگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر لايه‌نه‌كان نه‌گه‌نه سازان بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، ئه‌وا؛ ئه‌ندامێتى خۆيان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌په‌سێرن و وه‌زيره‌كانانيان له حكومه‌ت ده‌كێشنه‌وه.