بۆچى پیاوان زووتر ده‌مرن!
K24- هەولێر
له كۆتاییدا زانایان وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌یان دۆزییه‌وه، ئایا بۆچى ناوه‌ندى رێژه‌یى ته‌مه‌نى ژنان درێژتره له ته‌مه‌نى پیاوان؟ وه‌ڵامه‌كه له توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستییدا ده‌ركه‌وتووه.
له قوتابخانه‌ى دیڤیس، سه‌ر به زانكۆى باشوورى كالیفۆرنیا (USC)، له ئه‌مەریكا، زانایانى بوارى پیریى به‌دواداچوونێكیان بۆ ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سانه كردووه له سه‌د ساڵى 1800 له‌دایكبوون و تا 1935 ژیاوون. نموونه‌یان له 13 وڵاتى پێشكه‌وتوو وه‌رگرتووه.
زانایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ى له دواى 1880 له‌دایكبوون، ژنان به رێژه‌ى %70 كه‌متر له پیاوان مردوون.
هه‌روه‌ها به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتوون، جگره‌كێشان، نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێن، هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى مردنه له‌ناو ئه‌و پیاوانه‌ى ته‌مه‌نییان له سه‌رووى 40 ساڵییه‌وه‌یه.