به‌هۆى خه‌واندنى كچه هاوڕێیه‌كى 500 یۆرۆ سزادرا
K24- هەولێر
گه‌نجێكى 23 ساڵى ئه‌ڵمانیایى به هۆى ئه‌وه‌ى كچه هاوڕێیه‌كى خۆى خه‌واندبوو، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چێته‌وه ماڵى خۆیان و له‌لاى بێت تا ئه‌م یارى بكات، له لایه‌ن دادگاوه سزا درا.
ئه‌و گه‌نجه له به‌رده‌م دادگاى كاستروب روكسل، دانى به‌وه‌دا ناوه، ته‌نیا چوار یان پێنج دڵۆپ مادده‌یه‌كى خه‌وێنه‌رى كردووه‌ته چاى هاوڕێكه‌ى.
له ئابى 2014، گه‌نجه‌كه، كچه هاوڕێیه‌كى ده‌باته‌وه ماڵ. كچه‌كه ماندوو و هیلاك بووه و ویستوویه‌تى پشوو بدات و گوێى له ته‌ق و تۆقى یارى پلیستێشن نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه بۆ ئه‌وه‌ى كچه‌كه له‌لاى بمێنێته‌وه ده‌رمانى خه‌وێنه‌رى پێداوه.
كچه‌كه رایگه‌یاندووه، دواى خواردنه‌وه‌ى چایه‌كه، خه‌وى لێكه‌وتووه و تا نیوه‌ڕۆى رۆژى دواتر به‌ئاگا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
دواى پشكنینى تاقیگه‌یى ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كچه له ژیانییدا یه‌كجار مادده‌ى خه‌وێنه‌رى خواردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بووه كراوه‌ته ناو چایه‌وه بۆى.
دادوه‌ره‌كه رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌واندنه هیچ زیانێكى به كچه‌كه نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشینه‌یه‌كى مه‌ترسیداره و بۆیه سزاى كوڕه‌كه‌ى داوه به پێ بژاردنى 500 یۆرۆ.