خواردنی ماسی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئۆمیگا سێ دژی شێرپەنجە
K24- هەولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ترشه چه‌وری ئۆمیگا سێ سودێكی زۆری بۆ ئه‌و ژنانه هه‌یه كه به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه ده‌ناڵێنن.
توێژینه‌وه‌كه ناوه‌ندی فۆكس تیشز بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه و باس له‌وه ده‌كات، ئۆمیگا سێ گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان به ڕێژه‌ی 90% كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌و نه‌خۆشییه داده‌به‌زێنێت، چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش خێرا ده‌كات كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه.
توێژه‌ره‌كان داوایان له ژنان كردووه كه هه‌فتانه چه‌ند جارێك ماسی بخۆن، بەتایبه‌ت ماسییه‌كانی سه‌له‌مون و سه‌ردین، چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمیگا سێ، بۆ ئه‌و ژنانه‌ش كه ماسی ناخۆن، باشتره حه‌بی ئۆمیگا سێ بخۆن كه له ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
پێشتر چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه خواردنی ماسی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئۆمیگا سێ ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته كه‌مده‌كاته‌وه.