كۆمكارى عه‌ره‌بى داواى دانانى ستراتيژێك ده‌كات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش

K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له شارى سرتى ليبيا، كۆمكارى عه‌ره‌بى داواى دانانى ستراتيژێك ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ليبيا له‌رووى سه‌ربازييه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18-8-2015) ماڵپه‌ڕى "فرانس 24" بڵاويكرده‌وه: "كۆمكارى عه‌ره‌بى داواى له حكوومه‌ته دانپێدراوه‌كه ليبيا كردووه بۆ دانانى ستراتيژێك به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى هاوكارى سه‌ربازى بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، به‌ڵام حكوومه‌تى ليبيا تاوه‌كوو ئێسته وه‌ڵامى ئه‌و داواكارييه نه‌داوه‌ته‌وه".
"نبيل عه‌ره‌بى"، به‌ڕيوه‌به‌رى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى، رايگه‌ياند: "كۆمه‌ڵه‌ى تيرۆريستان له‌سه‌رووى هه‌موويانه‌وه رێكخراوى داعش، به‌شێوه‌يه‌كى ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى و سه‌قامگيريه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و وڵاتى ليبيا به‌تايبه‌تى كردووه".
عه‌ره‌بى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئه‌و هاوكارييه سه‌ربازييانه‌ى كه له وڵاتانى ئه‌وروپا و وڵاتانى عه‌ره‌بى به ده‌ست حكوومه‌ته دانپێدانراوه‌كه‌ى ليبيا گه‌يشتووه نه‌گه‌يشتووه‌ته ئاستى پێويست، بۆيه پێوسته په‌له بكرێت له دانانى ستراتيژێك بۆ هاوكاريكردنى ئه‌و وڵاته تاوه‌كوو رێكخراوى داعش له‌وه زياتر گه‌شه‌ى نه‌كردووه".
"محه‌مه‌د ئه‌لدايرى"، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا پێشتر ئاماژه‌ى به‌وه دابوو كه حكوومه‌تى ليبيا توانا ئاسمانييه‌كانى سنوورداره به‌جۆرێك دوو فرۆكه‌ى جه‌نگى هه‌ن، يه‌كێكيان تايبه‌ت كراوه به كۆنترۆڵكردنى شارى به‌نغازى و ئه‌وى ديكه‌شيان بۆ شارى درنه، هه‌ر بۆيه ليبيا هيچ فرۆكه‌يه‌كى جه‌نگى نييه بۆ كۆنترۆڵكردنى شارى "سرت" له دژى چه‌كدارانى داعش.
ئه‌لدايرى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدابوو: "ئايا ده‌كرێ ئێمه سێ مانگ يان چوار مانگى ديكه چاوه‌رێ بكه‌ين تاوه‌كوو لايه‌نه سياسييه‌كانى ليبيا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێىكى نيشتمانى؟، خۆ ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت، قه‌سابخانه‌كانى داعش له وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت و كوشتن و بڕينێكى زۆرى لێ ئه‌نجام ده‌درێ، بۆيه سه‌لامه‌تى ليبيا واتا سه‌لامه‌تى وڵاتانى عه‌ره‌بى".
له مانگى حوزه‌يرانى رابردوو، چه‌كدارانى داعش توانيان شارى سرت له ليبيا كۆنترۆڵ بكه‌ن و سه‌رى 12 هاووڵاتى له لاشه‌يان جياكرده‌وه. ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ئه‌و شاره رووبه‌ڕووى توندوتيژييه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه له نێوان چه‌كداره مه‌ده‌نييه‌كانى ئه‌و شاره و چه‌كدارانى داعش.
سه‌ره‌تاى خراپى بارودۆخى ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵى 2011 و سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى عه‌ره‌بى، به‌جۆرێك هاووڵاتيانى ليبيا له دژى سياسه‌ته‌كانى مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له 20ى تشرينى يه‌كه‌مى هه‌مان ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستى شۆڕشگێڕانى ليبيا كوژرا، باوردۆخى ئه‌و وڵاته ئاڵۆزى تێكه‌وت.