به‌هاى دراوى توركى دابه‌زییووه‌

دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی توركیا، بەهای دراوی ئەو وڵاتەی دابەزاندووە

K24 – ھەولێر

دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی توركیا، بەهای دراوی ئەو وڵاتەی دابەزاندووەو بانكی ناوەندی توركیاش، قازانجی سەر دۆلاری دانراوی نێو بانكەكان كەم دەكاتەوە.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ (16-8-2015) ئاژانسى هه‌وڵى "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "بانكی ناوەندیی توركیا رۆژى هه‌ینى بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی قازانجی سەر دۆلاری دانراوی نێو بانكەكان بەمەبەستی پشتگیریكردن لە نرخی لیرەی توركی كە بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ئەو وڵاتەوە، رووی لە دابەزین كرد بوو".

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌: "لە كاتی كردنەوەی بۆرسەی ئیستەنبوڵدا، بەهای لیرەی توركی بەرێژەی (0.50%) پاشەكشەی كردو له‌ رۆژى شه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كوو یه‌كشه‌ممه‌ش نرخی لیرەی توركی بەڕێژەی (1.5%) دابەزینی بەخۆوە بینیووە".

ئه‌و ئاژانسه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: "دابەزینی نرخی لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلارو یۆرۆدا، پاش ڕۆژێك دێت لە شكستی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت".