مالكى: راپۆرتى ليژنه‌ى كه‌وتنى موسڵ "بێ بايه‌خه"

K24 – به‌غدا
نورى مالكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق، رايگه‌ياند، ئه‌و راپۆرته‌ى له لايه‌ن ليژنه‌ى كه‌وتنى موسڵه‌وه ئاماده‌كراوه، "هيچ بايه‌خێكى نييه و پيلانگێڕى كه‌وتنى موسڵ له توركياوه ئاماده كرابوو".
دوێنێ يه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌و راپۆرته‌ى كه له لايه‌ن ليژنه‌ى كه‌وتنى موسڵه‌وه ئاماده‌كرابوو، ره‌وانه‌ى دادگاى كرد.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، نورى مالكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و كاته‌ى عێراق ناوى له ليستى تۆمه‌تباره‌كانى كه‌وتنى موسڵه.
مالكى له رێگه‌ى لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: "ئه‌و ليژنه‌يه‌ى له‌و پرسه‌ى كۆڵيوه‌ته‌وه، ململانێى سياسى به‌سه‌ريدا زاڵه و بابه‌تيانه نييه".
مالكى جارێكى ديكه، هه‌رێمى كوردستانى تۆمه‌تبار كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، "پيلانگێڕى كه‌وتنى موسڵ له ئه‌نقه‌ره ئاماده كراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر".
پێشتر سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى مالكى سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنى هه‌رێم دابوويه‌وه.
له 2006ه‌وه تا 2014، نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بوو.
ئێستا مالكى چووه‌ته ئێران بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به فيقهـ بكات و نووسينگه‌ى راگه‌ياندنيشى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ديدارى له‌گه‌ڵ ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران هه‌يه.