تاران و مۆسكۆ داواى مانه‌وه‌ى به‌شار ده‌كه‌ن

K24 –مۆسكۆ
هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا، داوا ده‌كه‌ن، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا له پۆسته‌كه‌يدا بمێنێته‌وه و پشتيوانى هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن به ئاراسته‌ى مانه‌وه‌ى ناوبراو له پۆسته‌كه‌يدا.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايانگه‌ياند، ئه‌وان پابه‌ندن به چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌ى سووريا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئێران پێداگيرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێت "هاووڵاتيانى سووريا خۆيان له باره‌ى داهاتووى وڵاته‌كه‌يانه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و بڕيارى درووست بده‌ن".
رووسیا بۆ چارەسەری كێشەكان، داوای یەكگرتنی ئۆپۆسیۆنی سووريا دەكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسيا رايگه‌ياند، وڵاتەكەی ھیچ خاڵێكی ئەو مەرجانە قبووڵ ناكات كە مانەوەی بەشار ئەسەدی تێدا نەبێت.