پلانێكى نوێى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سووريا په‌سند كرا

K24 – نيويۆرك
بۆ يه‌كه‌مجاره، ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى پلانێكى نوێى بۆ ئاشتيى له سووريا په‌سند كرد.
له 2011ه‌وه شه‌ڕى چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكاران و لايه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌د له سووريا به‌رپا بووه.
رووسيا و ئێران و چين دژى ئه‌نجامدانى هه‌ر پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بوون، دژ به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا.
بۆ يه‌كه‌مجاره رووسيا له‌گه‌ڵ 14 ئه‌ندامه‌كه‌ى ديكه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييدا رازى ده‌بێت بۆ هێنانه‌دى پرسى چاره‌سه‌رى له سووريا پلانێكى نوێ په‌سند بكات.
په‌سندكردنى ئه‌و پلانه به يه‌كه‌م پلانى له‌و شێوه‌يه داده‌نرێت، كه له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه په‌سند بكرێت.
ئه‌لكسى لاميك، ياريده‌ده‌رى نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، په‌سندكردنى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رييه له پێناو هێنانه‌دى ئاشتييدا، ده‌ستكه‌وتێكى "مێژووييه".
گوتيشى: "له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، ئه‌وه يه‌كه‌م كۆده‌نگى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشه سه‌باره‌ت به ره‌وشى سووريا".
ئه‌و پلانه‌ى راگه‌يه‌ندراوه، له 16 به‌ند پێكهاتووه و فه‌نزوێلا، كه دۆستى سووريايه و ئه‌ندامى كاتيى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشه، پارێزبه‌ندى خۆى سه‌باره‌ت به زۆرێك له به‌نده‌كانى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رييه ده‌ربڕى.
باڵيۆزى فه‌نزوێلا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رافائييل راميريز، رايگه‌ياند، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رييه پێشينه‌يه‌كى مه‌ترسيداره و مافى سوورياييه‌كان له ده‌ستنيشانكردنى چاره‌نووسى سياسى خۆيان بێ به‌ش ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، داواكاره، پرۆسه‌ى سياسى له سووريا ده‌ست پێ بكات و له قۆناغى داهاتوودا سووريا به كرده‌وه، به قۆناغى راگوزه‌رى سياسييدا هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێت.
به گوێره‌ى پلانه‌كه، له‌و قۆناغه‌دا، ده‌سته‌يه‌كى رێبه‌رايه‌تى كاتيى پێكده‌هێنرێت و ئه‌و ده‌سته‌يه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌بێت و ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه‌شده‌كات، كه دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت كارى خۆيان ئه‌نجام بده‌ن.