خامه‌نه‌ئى: رێگه به دابه‌شبوونى عێراق ناده‌ين

K24 – تاران
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رايگه‌ياند، دابه‌شكردنى عێراق و سووريا بۆ ئه‌مه‌ريكا ناچێته سه‌ر و رێگه به‌و دابه‌شكردنه ناده‌ين.
رۆژى دووشه‌ممه، له وتارێكدا، خامه‌نه‌ئى، باسى له چاره‌نووسى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گرووپى پێنج كۆ يه‌ك كرد
خامه‌نه‌ئى، گومانى خۆى سه‌باره‌ت به داهاتووى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گرووپى پێنج كۆ يه‌ك ده‌ربڕى و ئه‌مه‌ريكاى به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ئێران تۆمه‌تبار كرد.
رابه‌رى گوتى: "چاره‌نووسى رێككه‌وتنه‌كه روون نييه"، هه‌ر بۆيه په‌سندكردنى له لايه‌ن ئێرانه‌وه يه‌كلاى نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ريكاى به "ده‌ستتێوه‌ردان" له كاروبارى ناوخۆى ئێران تۆمه‌تبار كرد و رايگه‌ياند، واشنتن ده‌يه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌ست بخاته ناو كاروبارى ئێرانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه رێگه ناده‌ين ئه‌مه‌ريكا هيچ ده‌ستتێوه‌ردانێكى سياسى و كلتوورى و رۆشنبيرى له ئێران‌دا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كه‌دا، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئێران گوتيشى: "ئه‌وان ده‌يانه‌وێت عێراق و سووريا دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام به پشتيوانى خوا ئه‌وه روونادات و ناشهێڵين ئه‌وه رووبدات و رێگه‌ى پێ ناده‌ين".
ئه‌و وتانه‌ى خامه‌نه‌ئى له ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى وته‌يه‌كدا هاتن، كه له كۆنگره‌ى تايبه‌ت به فيقهى ئيسلامى له تاران ساز كرابوو.