خۆراكی نه‌كوڵاو كێش داده‌به‌زێنێت

زۆرینه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌خورێن، به‌ لێنان یاخود برژاندن و سووركردنه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێن، توێژینه‌وه‌یه‌كیش

K24- هەولێر
زۆرینه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌خورێن، به‌ لێنان یاخود برژاندن و سووركردنه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێن، توێژینه‌وه‌یه‌كیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ كاڵن و به‌ ئاگر ئاماده‌ ناكرێن، سوودیان بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش هەیە.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه‌، توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ خواردنی كاڵ بڕێكی زۆر یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ی له‌ش به‌كارده‌بات به‌ مه‌به‌ستی هه‌رسكردنی، به‌ڵام ئه‌و خواردنانه‌ی به‌ كوڵاوی یان برژاوی یان سوره‌وه‌كراوی ده‌خورێن بڕێكی كه‌متر یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ له‌ له‌شدا به‌كارده‌بات به‌ مه‌به‌ستی هه‌رسكردنی.
توێژه‌ره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گۆڕانكاریه‌كی بچوك له‌ خۆراكی ڕۆژانه‌دا، ده‌توانێت بڕێكی زۆر یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ی له‌ش له‌ناوببات به‌ مه‌به‌ستی هه‌رس كردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی كێش.
پسپۆڕه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ بۆ هه‌رس كردنی پارچه‌یه‌ك نانی جۆ و په‌نیری زه‌رد، له‌ش 60 یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ به‌كارده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نانه‌ جۆكه‌ بگۆڕێت به‌ نانی سپی ئه‌وا بڕی به‌كاربردنی گه‌رمۆكه‌ كه‌مده‌كات.