نەزاهەى عێراق: نەهێڵن 300 تۆمەتبار روو لە دەرەوە بكەن

لیژنەى نەزاهەى عێراق، فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانى ئاگادار كردەوە، كە رێگە بە 300 گەورە بەرپرسى حكوومى نەدەن، سەردانى دەرەوەى وڵات بكەن.

 K24 – بەغدا

لیژنەى نەزاهەى عێراق، فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانى ئاگادار كردەوە، كە رێگە بە 300 گەورە بەرپرسى حكوومى نەدەن، سەردانى دەرەوەى وڵات بكەن.

لیژنەى نەزاهە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەى نەزاهه لیستى 300 بەرپرسى حكوومەتیى ئاراستەى فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان كردووە، بۆ ئەوەى رێگە نەدرێت ئەو كەسانە بچنە دەرەوەى عێراق.

ئەندامى لیژنەى نەزاهە لە ئەنجوومەنى نوێنەران، ئەردەڵان نورەدین، روونیكردەوە، ئەو تۆمەتبارانەى ناویان لە لیستێكدا ناردراوە بۆ فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، هەندێكیان مەحكوم كراوون بە سزاى دادوەرى و هەندێكیشیان تۆمەتبارن بە دۆسەیى جۆراو جۆر.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى رایگەیاندووە، ئەنجومەنەكەیان 66 دۆسیەى گەندەڵى تایبەت بە بەرپرسانى باڵاى دەوڵەتى لەبەر دەستدایە و خاوەنى ژمارەیەك لەو دۆسیانە، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن و لەبەر ئەوەى پشتەوانەى یاساییان هەیە تا ئێستا نەتوانراوە راپێچى بەردەم دادگا بكرێن.