چەند زانیاريه‌ك لە بارەی هەوکردنی گەدە

هەوکردنی گەدە یەکێکە لە نەخۆشیە بەكتیریەكان و سەرچاوەکەی بەكتریای (H pylori) ی ناو گەدەیە

K24- هەولێر

هەوکردنی گەدە یەکێکە لە نەخۆشیە بەكتیریەكان و سەرچاوەکەی بەكتریای (H pylori) ی ناو گەدەیە.
 زۆرینەی خەڵک ئەو بەكتریایە بەشێوەی گەشە نەکردوو لە گەدەیاندا هەیە بەڵام کێشە و تەنگوچەڵەمەیان بۆ دروست ناکات، بەڵام کاتێک هەلی بۆ بڕەخسێت گەشە دەکات و دەبێتە هۆی برینی گەدە یاخود برینی دوانزەگرێ و ئەگەر چەند ساڵێکیش بمێنێتەوە دیواری گەدە تەنک دەکات و ناهێڵێت ترشەڵۆکی ناوگەدە کارەکانی خۆی بەباشی ئەنجام بدات و هەندێکجاریش لە قۆناغە مەترسیدارەكانیدا دەبێتە هۆی شێرپەنجەی گەدە .
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم نەخۆشیە د. محەمەد عەبدولڕەحمان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و گەدە، دەڵێت: "ئەم بەكتریایە (90%)ـی خەڵکی وڵاتانی وەکو ئێمە لە گەدەیاندا هەیە، بەڵام زیانی نییە، ئەم نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لەڕێگەی لیک یا ڕشانەوە یا پاشەڕۆوە دەگوازرێتەوە ".
ئەو پسپۆڕە هۆکارەکانی گەشەسەندنی ئەم بەكتریایە دەگەڕێنێتەوە بۆ هەڵکەوتەو تایبەتمەندی جەستەی هەندێک نەخۆش و جیاوازی لە توانای بەرگری لەشی مرۆڤەکان و توانا و هێزی بەكتریاكە .

سەبارەت بە چۆنێتی دەستنیشانکردنی ئەم بەكتریایە د.محمد دەڵێت " لە ڕێگەی خوێنەوە لەتاقیگە دەستنیشان دەکرێت بەڵام ناتوانرێت چالاکبوون و چالاکنەبوونی دیاریبکرێت ، بەڵام لەرێگەی پشكنینی پاشەڕۆی كەسەكەوە باشتر ئەوجۆرە بەكتریایە و چالاکیەکەی دیاری دەكرێت ".
لەبارەی ڕێگاكانی چارەسەركردنیشەوە بۆ هەوكردنی گەدە ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەكات:
ئەگەر بەكتریاكە لە گەدەدا بووە هۆی نەخۆش خستن ئەوا پێویست بە چارەسەر وەرگرتن ناکات بەڵام ئەگەر برینی گەدە یان تێکچوونی گەدەی بەدواوە بوو یاخود تووشی ماڵتۆما بوو ئەو کات پێویستە نەخۆش چارەسەرەکانی قەڵاچۆکردنی بەكتریا بەکاربهێنێت.