گەرمكردنەوەی ئەم خۆراكانە زیانبەخشە

گەرمكردنەوەی ئەم خۆراكانە زیانیان دەبێت بۆ تەندروستی و سوودەكانی خۆراكییان كەم دەكاتەوە

K24- هەولێر

گەرمكردنەوەی ئەم خۆراكانە زیانیان دەبێت بۆ تەندروستی و سوودەكانی خۆراكییان كەم دەكاتەوە:
1-مریشك: گەرمكردنەوەی مریشك دوای چەند ڕۆژێك لە لێنانی تەندروستانە نییە، چونكە ئەو پرۆتینەی لە پێكهاتەی مریشكدا هەیە دوای چەند جارێك گەرمكردنەوەی دەگۆڕێت ئەمەش مەترسی بۆ كۆئەندامی هەرس دروست دەكات.
2-پەتاتە: جگە لەوەی ئەم خۆراكە سوودی بۆ تەندروستی زۆرە بەڵام خواردنی ئەم خۆراكە دوبارە دوای گەرمكردنەوەی زیانی دەبێت بۆ تەندروستی .
3-قارچك: دوای یەكەم جار لە ئامادەكردنی قارچك ئەوە هەوڵبدە دوبارە گەرمی نەكەیتەوە و خواردنی بە ساردی زۆر باشترە لەوەی گەرمبكرێتەوە بۆ جاری دووەم ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پرۆتینەی لە پێكهاتەی قارچكدا هەیە .
4-سپێناغ یەكێكە لەو سەوزانەی كە گەرمكردنەوەی بۆ جاری دووەم زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئەو نیتراتەی لە پێكهاتەیدا هەیە دوای گەرمكردنەوەی دەگۆڕێت بۆ نیتریت و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان .
5-گەرمكردنەوەی دوبارەی هێلكە هۆكار دەبێت بۆ گۆڕینی ئەم خۆراكە بۆ ژەهر.
6-كەرەوز، ئەگەر خۆراكێك بۆ جاری دووەم گەرم دەكەیتەوە ئەوە كەرەوزی تێمەكە .