ناوكی ترێ فڕێ مەدە

تۆوی ترێ سوودی تەندروستی زۆرە و لەبەر ئەم هۆكارانە بخۆن فڕێی مەدە

K24- هەولێر

تۆوی ترێ سوودی تەندروستی زۆرە و لەبەر ئەم هۆكارانە بخۆن فڕێی مەدەن:
1-ناوكی ترێ چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەكرە و دڵ و ملولەكانی خوێن .
2-ڕێگری دەكات لە تووشبوون بەهەوكردن، چارەسەرە بۆ هەڵئاوساوی دوای نەشتەرگەری.
3-ڕێگری دەكات لە بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن .
4-بەهۆی بوونی پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر لەناو تۆوی ترێدا، هۆكار دەبێت بۆ پاراستنی ملولەكانی خوێن لە شیبونەوە .
5-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەهۆی بونی پۆلی فینۆل لە تۆوی ترێدا ،ئەمە ڕێگری دەكات لە توشبوون بەنەخۆشی زەهایمەر.
6-تۆوی ترێ قژ بەهێز دەكات و پێست دەپارێزێت و ڕێگری لە چرچ بوونی پێست دەكات.