خواردنی حەب بە بێ ئاو زیانبەخشە

زۆر كەش كاتێک دەرمان دەخۆن، ئاو ناخۆنەوە ، بەڵام لەڕاستیدا خواردنی دەرمان بەبێ‌ ئاو دابێكی خراپە

K24- هەولێر

زۆر كەش كاتێک دەرمان دەخۆن، ئاو ناخۆنەوە ، بەڵام لەڕاستیدا خواردنی دەرمان بەبێ‌ ئاو دابێكی خراپە و لەوانەیە تووشی كێشەی تەندروستی زۆرت بكات.
مەترسیەكانی دەرمان خواردن بەبێ‌ ئاو زۆرن، لەوانە:
- ‌ مەترسی تووشبوون بە ئازاری سنگ.
‌- ‌ مەترسی تووشبوون بەهەوكردن لە دیواری گەدە.
‌-‌ تووشی ترشییەتی (حموچە) و قورحەی گەدە ت دەكات.
- ‌ دەرمان بەشێوەیەكی تەواو كاریگەری بۆ سەر لەشی مرۆڤ نابێت.
‌- ‌ لەوانەیە ژەهراویت بكات.
- ‌ لە وانەیە تووشی سگچوون و قەبزبونت بكات.
‌ -‌ لە وانەیە قۆڵونت تووشی كێشە و ئازار بكات.
- ‌ لەوانەیە بڕشێیتەوە و قسەی نارێك بكەیت.