مانگی لەدایكبوونت پەیوەندی بەباری تەندروستیتەوە هەیە

توێژینەوەیەك لە ئەمەریكا ئاشكراى دەكات كە مانگی لەدایكبوون و نەخۆشییانەی ئەگەری زۆرترە لە ژیانى

K24- هەولێر

توێژینەوەیەك لە ئەمەریكا ئاشكراى دەكات كە مانگی لەدایكبوون و نەخۆشییانەی ئەگەری زۆرترە لە ژیانى تاكدا تووشیان ببێت، پەیوەندییان پێكەوە هەیە.
گرووپێك لە توێژەرانی ئەمریكی لە زانكۆی پزیشكیی كۆڵۆمبیا توێژینەوەیان لەسەر ملیۆنێك و 700 هەزار كەس كردووە كە لەنێوان ساڵانی 1900-2000 لەدایكبوون و لە نەخۆشخانەی زانكۆی پزیشكیی كۆڵۆمبیای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چارەسەركراون.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە لەنێوان 1688 جۆری نەخۆشی كە توێژینەوەیان لەسەر كراوە، 55یان پەیوەندییان هەبووە بە مانگی لەدایكبوونی كەسەكەوە. داواش لە خەڵكی دەكەن بەهۆی مانگی لەدایكبوونەكەیانەوە تووشی دڵەڕاوكێ نەبن، چونكە كارتێكەری خۆراكی و ژینگەیی و ئاستی وەرزشیی كەسەكانیش هۆكاری رێگاخۆشكەرن و مەرج نییە ئەوەی لە مانگێكی دیاریكراودا لەدایكبوو، سەداسەد تووشی نەخۆشییەكی دیاریكراو ببێت.