عه‌بادى سه‌ردانى شارى به‌سره‌ى كرد

K24 – به‌سرا
سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌زيله له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق به‌مه‌به‌ستى گوێگرتن له داواكارييه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌و شاره سه‌ردانى شارى به‌سره‌ى كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (20-8-2015) نه‌شئه‌ت مه‌نسورى، سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌زيله ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره، رايگه‌اند: "سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بۆ شارى به‌سره، به‌مه‌به‌ستى گوێگرتن له داواكارييه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى بوارى نه‌وت بووه".
گوتيشى: "وه‌ك ئاشكرايه شارى به‌سره ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و به‌سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى داهاتى عێراق داده‌نرێت، ماوه‌يه‌ك به‌ر له ئێسته چه‌ند گرفتێك له ده‌رهێنانى نه‌وتى ئه‌و شاره روويدا و كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت دروست كرد، بۆيه عه‌بادى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ى كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "هه‌ر له درێژه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌دا، عه‌بادى به‌م داواكارييه‌كانى خه‌ڵكى خۆپيشانده‌رى ئه‌و شاره‌وه چوو و ديارترين داواكارى خه‌ڵكى بريتي بوو له دامه‌زراندنيان له داموده‌زگه حكومييه‌كان، دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كانى وه‌ك ئاو و كاره‌با..هتد".
گوتيشى: "عه‌بادى له‌گه‌ڵ به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى داواكارييه‌كانى خۆپيشانده‌رانى ئه‌و پارێزگايه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌زووترين كات وه‌ڵامى داواكارييه‌كانى خۆپيشانده‌ران بدرێته‌وه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی له ده‌زگا حكومییه‌كانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی به‌رپرسانی باڵای عێراق بۆ ده‌ره‌وه، داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌حكوومه‌ت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و راپێچكردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگه..هتد".
رۆژى دووشه‌ممه، عه‌بادى، دووه‌مین پڕۆژه بڕیارى چاكسازى راگه‌یاند كه بریتى بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى: "مافى مرۆڤ، كاروبارى ژنان، كاروبارى پارێزگاكان و ئه‌نجونى نوێنه‌ران، ده‌وڵه‌ت"، هه‌روه‌ها یه‌كخستنى هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك:
- وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون.
- وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى.
- وه‌زاره‌تى ژینگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.