ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكرا له قاهيره ته‌قييه‌وه

K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تى ناوخۆي ميسر، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئۆتۆبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م پۆليسى باكوور له قاهيره ته‌قييه‌وه، شه‌ش پۆليس بريندار بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (20-8-2015) وه‌زاره‌تى ناوخۆى ميسر، له به‌يانێكدا رايگه‌ياند: "سه‌رله‌به‌يانى زوو ئۆتۆبێلكى بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م پۆليسى باكوور له ناوچه‌ى شبرا ئه‌لخه‌يمه له قاهيره ته‌قييه‌وه‌و به‌وهۆيه‌وه شه پۆليسى سه‌ر به‌و بنكه‌يه به‌سه‌ختى بريندار بوون".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "وه‌ستانى ئه‌و ئۆتۆبێله له به‌رده‌م بنكه‌ى پۆليسى باكوور به‌شێوه‌يه‌كى له‌ناكاو بوو دواى چه‌ند خوله‌كێك شوفێره‌كه‌ى هه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و بنكه‌يه‌دا به‌جێهێشتبوو، ماتۆرسكيليكيش له‌پشتى ئۆتۆبيله‌كه‌وه‌بوو، وادياربوو به‌شێوه‌يه‌كى به پلانى بۆ داندرابوو".
ماڵپه‌رى "فرانس 24" بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ته‌قينه‌وه‌كه شارى قاهيره‌ى پايته‌ختى ميسر، رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر به‌رپرسيارێتى خۆى ڵێى راگه‌ياندووه، به‌جۆرێك نووسيوويه‌تى: سه‌ربازانى رێكخراوى ده‌وله‌تى ئيسلامى توانيويانه ئامانجه‌كه‌يان بۆ سه‌ر بنكه‌ى ئاسايشى دڵى قاهيره له ناوچه شبرا ئه‌لخه‌يمه به ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى مركونه بپێكن".
حكوومه‌تى ميسر له ئێسته‌دا رێوشوێنى ئه‌منى گرتووه‌ته‌به‌ر و كه‌سانى گومان لێ كرا‌و ده‌ستگير ده‌كات.