نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى سعوودييه هاته ده‌نگ

K24 – يه‌مه‌ن
پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى به سه‌ركردايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه دژى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن به‌رده‌وامه و بۆردومانكردنى به‌نده‌رێكى يه‌مه‌نيش بووه‌ته جێى ره‌خنه و ئيدانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
ستيڤن ئۆبراين، به‌رپرسى كاروبارى مرۆيى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له يه‌مه‌ن، رايگه‌ياند، بۆردومانكردنى به‌نده‌رى ئه‌لحه‌ديده له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌وه كارێكى ناڕه‌وا و پێشێلكاريى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه.
گوتيشى: "بۆردومانكردنى ئه‌و به‌نده‌ره كارێكى قبوڵ نه‌كراوه و پێشێلكارييه‌كى ئاشكراى ياساى نێوده‌وڵه‌تيى مرۆييه".
ئه‌و به‌نده‌ره‌ى له لايه‌ن سعوودييه‌وه بۆردومان كراوه، ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى گه‌ياندنى كۆمه‌ك و فرياگوزارييه مرۆييه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه بۆ يه‌مه‌ن.
سه‌باره‌ت به زيانه‌كانى بۆردومانى به‌نده‌ره‌كه‌ش، ئۆبراين گوتى: "زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ر به‌نده‌ره‌كه گه‌ياندووه و به‌وه‌ش هه‌موو وڵاتى يه‌مه‌ن زيانمه‌ند بووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا، كه پشتيوانى له بۆردومانه ئاسمانييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه ده‌كات، داواى كرد، "هه‌موو لايه‌نه‌كان رێز له ياساى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به بوارى مرۆيى بگرن".
جۆن كێربى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، "پێويسته ئه‌وه‌مان له ياد بێت، حكومه‌تى يه‌مه‌ن خۆى، داواى هاوكارى له حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه كردووه".