هيومان رايتس ۆچ ره‌خنه له ئه‌نجومه‌نى ئاسايش ده‌گرێت
K24 – يه‌مه‌ن
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچى ئه‌مه‌ريكايى ره‌خنه‌ى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى گرت به‌وه‌ى تا ئێستا نه‌يتوانييوه سنوورێك بۆ تاوانه‌كانى هێزى ئاسمانى سووريا دابنێت و رێگر بێت له‌وه‌ى رژێمى سووريا به فڕۆكه مه‌ده‌نييه‌كان بكاته ئامانج.
رێكخراوه‌كه داواشى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد، گه‌مارۆى سه‌ربازيى به‌سه‌ر سووريادا بسه‌پێنێت و رێگر بێت له‌وه‌ى كۆمه‌ك و چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى بگاته ده‌ست سووپاى به‌شار ئه‌سه‌د.
داواكارييه‌كه‌ى هيومان رايتس ۆچ دواى ئه‌وه هات، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سووريا بۆردومانى ناوچه‌ى "دۆما"ى نزيك ديمه‌شقيان كرد و له ئاكامدا 100 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا.
"نه‌ديم حورى"، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقياى رێكخراوه‌كه گوتى: "قه‌سابخانه‌كه‌ى ئه‌م دواييه ئه‌وه‌مان به بيردێنێته‌وه، كه هێشتا پێويستيمان به‌وه‌يه ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كارى زۆرتر بكات و هه‌نگاوى كرده‌يى بنێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگر بێت له كوشتارى به‌رده‌وامى مه‌ده‌نييه‌كانى سووريا به ده‌ستى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێويسته چه‌ند گيانى ديكه ببنه قوربانى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش كار بۆ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كانى بكات".