واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ديار كرا

K24 – ئه‌نقه‌ره
رێبه‌رانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى له توركيا شكستيى خۆيان له باره‌ى پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌تى ئيئتيلافى وڵاته‌كه‌يان راگه‌ياند و ليژنه‌ى باڵاى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنيش رۆژى يه‌كى نۆڤه‌مبه‌رى داهاتووى وه‌ك واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت پێشنيازكرد.
ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن پێشنيازى كردووه، رۆژى يه‌كى نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و واده‌يه‌شى خستووه‌ته به‌رده‌ست لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌رببڕن و به فه‌رمى بڕيارى له باره‌وه بدرێت.
رۆژى حه‌وتى حوزه‌يرانى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى له توركيا به‌ڕێوه‌چوو و پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووى شكست بوويه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى نه‌يتوانى زۆرينه‌ى ره‌هاى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
له دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى فه‌رميى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، وه‌ك راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت له لايه‌ن سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه ئه‌ركى پێ سپێردرا.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارته براوه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆبووه‌يه‌وه و سه‌ره‌نجام شكستهێنانى خۆى له پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى نوێى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياند.
هێشتا 3 رۆژ له‌به‌رده‌م داوودئۆغڵۆ ماوه بۆ ئه‌وه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كاندا بكات و بگاته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵيان، به‌ڵام ناوبراو كۆتايهاتنى پرۆسه‌ى دانووستاندنى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راگه‌ياند.
پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى فه‌رمانڕه‌وا، له 2002ه‌وه گه‌يشتووه‌ته كورسى ده‌سه‌ڵات و له‌و كاته‌وه تا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى حه‌وتى حوزه‌يران تووشى شكستى له‌و جۆره نه‌بووه، كه نه‌توانێت به ته‌نيا حكومه‌ت پێكبهێنێت.
به گوێره‌ى ده‌ستوورى توركيا ئه‌گه‌ر فراكسيۆنى يه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌تدا، پێويسته سه‌رۆك كۆمارى وڵات، فراكسيۆنى دووه‌م بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت راسپێرێت.