پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى بارزانيى دان

K24 – هه‌ولێر
پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا هه‌ڵوێستى خۆيان سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و رايانگه‌ياند، "مانه‌وه‌ى مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، تا ته‌واوبوونى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به پێويست ده‌زانيين".
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، ژماره‌يه‌ك له پارت و لايه‌نى سياسيى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێرى پايته‌خت كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييان ساز كرد و تێيدا هه‌ڵوێستى خۆيان سه‌باره‌ت به پرسيى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، ئه‌وان "نيگه‌رانى" خۆيان سه‌باره‌ت به به‌شدارنه‌بوونيان له كۆبوونه‌وه‌كانى تايبه‌ت به پرسى سه‌رۆكايه‌تى ده‌ربڕى و رايانگه‌ياند، "زۆر به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ندێك لايه‌نى سياسى هه‌وڵ ده‌درێت مافى برا توركمان و مه‌سيحييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه پشتگوێ بخرێت".
لايه‌نه‌كان، له ژێر ناوى "ئه‌نجومه‌نى باڵاى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له كوردستان"، راگه‌يه‌ندراوێكيشيان بڵاوكرده‌وه و له بڕگه‌يه‌كى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا كه كۆپييه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، هاتووه: "سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێميش ئێمه پشتيوانى ته‌واوى سازانى نيشتينمانيين و مانه‌وه‌ى مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم تا ته‌واوبوونى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به پێويست ده‌زانيين".