فراكسيۆنى ئازاديى "ته‌حه‌ددا" ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، فراكسيۆنى ئازاديى له په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به ورده‌كارى دانيشتنيى نائاسايى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ن رۆژى 19ى ئاب ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژى 19ى ئاب، هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنه‌كانى گۆڕان، يه‌كێتى، كۆمه‌ڵ، به‌شێكى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، ئاماده‌ى ئه‌و دانيشتنه نائاساييه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بوون.
دانيشتنه‌كه تايبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه ياساى هه‌موارى ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم.
هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنه‌كانى پارتى، شيوعيى، كۆتاكان، ئاراسته‌ى سێيه‌م، بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى به‌شدارى دانيشتنه‌كه‌يان نه‌كرد و به‌و هۆيه‌وه زۆرينه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان بوون.
سه‌ره‌نجام دانيشتنه‌كه ته‌نيا خوله‌كێكى چه‌ند چركه‌يه‌كى خاياند و به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى ياسايى به‌شداربوونه‌وه دانيشتنه‌كه دواخرا.
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى ئه‌و دانيشتنه‌ش فراكسيۆنى ئازاديى له په‌رله‌مان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ته‌حه‌دداى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات، كه به‌شدارى دانيشتنه‌كه‌يان كردبوو.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌موولایه‌ك ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌ندا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و ناكۆكی و ململانێیه كه هه‌ر پێنج لایه‌نی رێكه‌وتووی جیاواز له‌یه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسی له ئه‌ستۆی ده‌گرن".
سه‌باره‌ت به ورده‌كارييه‌كانيش هاتووه: "له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان هه‌وڵی زۆرماندا، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و دواجاریش رێكه‌وتنی پێنج حزبه‌كه “یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ” له‌سه‌ر دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان، له 19-8-2015 بوه جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌ك بوو".
ئه‌بوكاروان، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسيۆنى ئازاديى له په‌رله‌مان له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: " ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیایدا، كاتژمێری 10ی به‌یانی رۆژی 19.8. 2015 له گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبێته‌وه به مه‌به‌ستی رێكه‌وتن له‌سه‌ردانانی شێوازی میكانیزمی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌مه‌شدا تێكڕای فراكسیۆنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه كۆك بوون له‌سه‌ر دواخستنی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان له به‌ر ڕۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابووردووی پێنج حزبه‌كه".
ئه‌بوكاروان بڕواى وايه، "ململانێی فراكسیۆنه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی هه‌ر لایه‌نێك و به‌رپرسیارێتی خستنه سه‌ر ئه‌وی تر، به‌مه‌به‌ستی خۆڵكردنه چاوی جه‌ماوه‌ر، وه‌ك لێدوانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران، كه چۆن ویستویانه پاشقولی یه‌كتربده‌ن".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "ته‌حه‌ددا ده‌كه‌ین كه یه‌ك فراكسیۆن و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دژی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوبێتن، هه‌روه‌ها ته‌حه‌ددا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر یه‌ك فراكسیۆن به‌وانه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌ش بوبێتن، كاریان كردبێت و له گه‌ڵ ئه‌وه بوبێتن كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، چونكه خۆیان باش ده‌یانزانی كه‌بڕیاردانیش له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه ناكات و به پێچه‌وانه‌وه ئاڵۆزتری ده‌كات".