سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى تۆمه‌ته‌كانى مالكى دايه‌وه
گوته‌بێژى فهرميى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا وه‌ڵامى تۆمه‌ته‌كانى نورى مالكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراقى دايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژى فهرميى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا وه‌ڵامى تۆمه‌ته‌كانى نورى مالكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراقى دايه‌وه.
ليژنه‌ى كه‌وتنى موسڵ، نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراقى به تۆمه‌تبارى يه‌كه‌مى كه‌وتنى موسڵ ناساند. هاوكات ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران راپۆرتى ليژنه‌كه‌ى ئاراسته‌ى دادگا كرد، بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارانى ئه‌و كه‌يسه راپێچى دادگا بكرێن. له به‌رامبه‌ردا، مالكى هه‌ريه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و توركياى به هۆكارى كه‌وتنى موسڵ تۆمه‌تبار كرد. له وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى نورى مالكييدا، گوته‌بێژى فهرميى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند، "ئەم لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی و خۆدزینەوەیە لە هۆكارە ڕاستەقینەكانی كەوتنی موسڵ كە ناوبراو بەرپرسیارێتیی یەكەمی ئەم ڕووداوەی دەكەوێتە سەر شان". له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) گه‌يشتووه، هاتووه: "ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەی لیژنەی تایبەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆلێكۆڵینەوە لە كەوتنی موسڵ زۆر بە روونی دەریدەخات، نوری مالكی بەرپرسی یەكەمی ئەو كارەساتەیە، كە بەسەر شاری موسڵدا هاتووە و بە قسە و تۆمەتی بێبنەما ناتوانێ خۆی لێ بێبەری بكات. ئەوەی بە سیاسەتە هەڵەكانی زەمینەی بۆ داعش ڕەخساند و گوێی بە هۆشدارییەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەدا و بووە هۆی كەوتنی موسڵ، شەخسی نووری مالكیە". له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "ئەوەی ئێستا لە هێڵی یەكەمی شەڕی تیرۆریستانە و ئەفسانەی داعشی شكاندووە، هێزی پێشمەرگەی كوردستانە". مالكى ئه‌و قسانه‌ى له كاتێكدا كردن، كه سه‌ردانى تارانى كرد و بەر لە چوونيشى بۆ تاران و ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە، لە لایەن عەبادییەوە مالكى پۆستە سیادییەكەى هەڵوەشێنرایەوە و كوتلەكەشى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، هیچ بەرگرییەكیان بەرامبەر بە مانەوەى مالكى نەكرد. لە كاتێكدا، كە مالكى لە تاران سەرقاڵى كۆبوونەوە بوو لەگەڵ بەرپرسانى ئێران، لە بەغدا لیژنەى لێكۆڵینەوە لە كەوتنى موسڵ، ناوى ئەویان لە سەرەوەى ناوى ئەو تۆمەتبارانە یادداشت كرد، كە بە تێوەگلان لە تاوانى كەوتنى موسڵ تۆمەتبار كراوون. رۆژى یەكشەممەى رابردوو، بە بێ ئەوەى كوتلەى دەوڵەتى یاسا هیچ بەرگرییەك لە مالكى پیشان بدەن، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، سەلیم ئەلجبورى، بڕیاریدا، دەقى راپۆرتى لیژنەكە ئاراستەى دادگا بكات بۆ ئەوەى بە پەلە فەرمانى دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارەكان دەربكرێت و دۆسییەى لێكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوە. چاوەڕوان دەكرێت، گەڕانەوەى نورى مالكى بۆ بەغدا، سەرەتایەك بێت بۆ دەربڕینى هەڵوێستى راشكاوانەى مالكى سەبارەت بە دوورخستنەوەى لە پۆستەكەى و تۆمەتبار كردنى بە هۆكارى كەوتنى موسڵ.