سێ رێگا بۆ درێژ بوونی برژانگه‌كان
K24 – ھەولێر
ئه‌و خانمانه‌ی به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رین و كورتی برژانگه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌توانن ئه‌م سێ رێگایه‌ی خواره‌وه تاقی بكه‌نه‌وه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌كردن و درێژبوونی تاڵه‌كانی برژانگ.
1- له رێگه‌ی تێكه‌ڵه‌ی پیاز به زه‌یتی زه‌یتون: له‌تێك پیازی بچوك ورد بكه، له‌گه‌ڵ نیو پیاره زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵی بكه، پارچه په‌مۆیه‌ك بێنه بیخه‌ره ناو تێكه‌ڵه‌كه و به‌سه‌ر برژانگه‌كانت دابێنه، به‌ڵام وریابه نه‌یخه‌یته چاوه‌كانته‌وه، رۆژانه سێ‌جار ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه.
2- له رێگه‌ی ڤازلین: رۆژانه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت، هه‌ندێك ڤازلین بخه‌ره سه‌ر پارچه په‌مۆیه‌كه‌وه، چه‌ند جارێك به برژانگه‌كانتی دابێنه، ئه‌م كرداره یارمه‌تیده‌ره بۆ درێژ بوونى برژانگه‌كان و پاراستنی له هه‌ڵوه‌رین.
3- له رێگه‌ی فڵچه‌ی برۆ: رۆژانه بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك برژانگه‌كانت شانه بكه به فڵچه‌ی برۆ، ئه‌م كرداره یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌كردنی برژانگه‌كان، ئه‌نجامه‌كه‌شی له دوای پێنج هه‌فته به‌دیار ده‌كه‌وێت.