سيستانى "دابه‌شكردنى عێراق" وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌كارده‌هێنێت

K24 – به‌غدا
عه‌لى سيستانى، گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر چاكسازى راسته‌قينه نه‌كرێت؛ وڵات به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات".
سيستانى له وه‌ڵامى پرسيارێكى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێسدا، رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر چاكسازى راسته‌قينه له رێگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌ديهێنانى دادوه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى له هه‌موو بواره‌كان نه‌يه‌ته‌دى، ئه‌وا؛ پێشبينى ده‌كرێت ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بێت و ئه‌و شته رووبدات، كه هيچ عێراقييه‌ك ئاواتى ناخوازێت، ئه‌ويش: دابه‌شبوونى عێراقه".
سيستانى ئه‌وه‌شى دووپاتكردووه‌ته‌وه، مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه به‌رده‌وام پشتيوانى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و باشتركردنى ره‌وشى خزمه‌تگوزارييه‌كانى وڵات ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندينجار حكومه‌تى ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتووه: "له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا هاووڵاتيانى عێراق ده‌ريانخست، كه چيتر توانايان نه‌ماوه ئارامبگرن، هه‌ر بۆيه مه‌رجه‌عيه‌ت به ئاراسته‌ى پشتيوانيكردن له خواست و داواى هاووڵاتيان په‌يامى خۆى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كردووه".
سيستانى باسى له‌وه‌شكردووه، "په‌يامى بۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازى و وه‌ڵامى خواست و داواكارى هاووڵاتيانى عێراق بداته‌وه".
له‌باره‌ى كاربه‌ده‌ستانى پێشووى عێراقه‌وه، سيستانى ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه "كاربه‌ده‌ستانى پێشوو بيريان له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتيانى عێراق نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ى له خه‌مى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان‌دا بوونه نيو ئه‌وه‌نده بايه‌خيان به به‌رژه‌وه‌ندى گشتيى نه‌داوه".
سيستانى له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، باسى له سه‌رهه‌ڵدانى داعش و داگيركردنى رووبه‌رێكى فراوانى خاكى عێراق له لايه‌ن داعشه‌وه كردووه و له‌و باره‌يه‌وه گوتويه‌تى: "ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كارى له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى عێراق بڵاونه‌بوونايه‌وه، ئێستا ره‌وشه‌كه به‌و ئه‌ندازه‌يه مه‌ترسيدار نه‌ده‌بوو، لانيكه‌م داعش نه‌يده‌توانى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر رووبه‌رێكى فراوانى خاكى عێراقدا".
له حه‌وتى ئابدا، سيستانى له په‌يامێكدا داواى له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كرد، "ئازايانه و بێ ترس" رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه و ترسى له ئه‌نجامدانى چاكسازيى نه‌بێت.
عه‌بادى به پشتيوانى سيستانى تا ئێستا 3 كۆمه‌ڵه بڕيارى به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌ركردوون.