كليچدارئۆغڵۆ: ئه‌ردۆغان هۆكارى خوێنڕشتن و پشێوييه

K24 – ئه‌نقه‌ره
كه‌مال كليچدار ئۆغڵۆ، رێبه‌رى پارتى گه‌لى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى له توركيا رووده‌دات، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان لێى به‌رپرسياره و ئه‌و بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى خوێنڕشتن و پشێوى وڵات بگرێته‌وه.
كليچدارئۆغڵۆ، له لێدوانێكييدا بۆ رۆژنامه‌ى حوڕيه‌ت رايگه‌ياند، ئه‌ردۆغان هيچ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى گه‌ل و خاكى توركياى ناوێت، ئه‌و ته‌نيا بۆ بانگه‌شه باسى چاكه‌ى وڵات ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا له دڵه‌وه هيچ خۆشه‌ويستييه‌كى بۆ نيشتيمان نييه و ئاماده‌ش نييه هيچ قوربانييه‌ك له‌و پێناوه‌دا بدات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌ردۆغان ته‌نيا بير له خۆى و خێزان و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانى ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له كاتێكدا توركيا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى تيرۆر بووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان بانگه‌شه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كا و پێويسته هه‌موو لايه‌ك ئه‌وه بزانن كه ئه‌ردۆغان به‌رپرسيار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له توركيا رووبدات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "پارتى دادوگه‌شه‌پێدان ده‌يه‌وێت به هه‌مووان بڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت، وڵات له مه‌ترسييدايه و ئاسايش و ئارامى وڵات تێكده‌چێت، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى راستييه و ئه‌وه‌ى توركياى گه‌ياندووه‌ته ئه‌م دۆخه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغانه، نه‌ك كه‌سى ديكه".