سووده‌كانی خۆخ بزانه
K24 – ھەولێر
خۆخ، میوه‌یه‌كی هاوینیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، زۆركه‌س حه‌زی پێده‌كات، جگه له‌مه‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌كو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه:
1-خۆخ، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "A" و ماده‌ی فسفۆر، به‌جۆرێك له‌ش پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هر.
2-دیدگای مرۆڤ به‌ره‌و پێش ده‌بات: سوودێكی دیكه‌ی بریتییه له باشتركردنی روانگه‌ی مرۆڤ و چاوه‌كانیش ده‌پارێزێ.
3- دوورت ده‌خاته‌وه له تووشبوون به نه‌خۆشی سكچوون.
4-یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی ددانه‌كان.
5-هاوكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش.
6-له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیتامین "C" تێدایه هاوكار بۆ به‌خشینی پێستێكی بریسكه‌دار.
7-هاوكاره بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ و دابه‌شبوونی خوێن بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌ش.