چين ئاستى كڕينى نه‌وتى خاوى ئێران زياتر ده‌كات
K24 – په‌كين
ئاڵوگۆڕى ئابوورى له كه‌رتى نه‌وتدا له نێوان چين و كۆمارى ئيسلامى ئێران رووى له گه‌شه و بوژاندنه‌وه‌ى زياتر كردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى: ئێران و وڵاتانى گرووپى پێنج كۆ يه‌ك رێككه‌وتنى ئه‌تۆميان له برۆكسل واژوو كرد.
له مانگى ته‌مموزى رابردوودا، چيين رێژه‌ى هاورده‌كردنى نه‌وتى خاويى ئێرانى بۆ وڵاته‌كه‌ى گه‌ياندووه‌ته به‌رزترين ئاست.
چين كه به گه‌وره‌ترين وڵاتى كڕيارى نه‌وتى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و ته‌نيا له مانگى رابردوودا 2.44 مليۆن ته‌ن نه‌وتى خاوى ئێرانى كڕيوه. به واتاى كڕينى 575 هه‌زار و 700 به‌رميل نه‌وته له رۆژێكدا.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان واده له ساڵى رابردوودا، چين به رێژه‌ى له سه‌دا 3 ئاستى هاورده‌كردنى نه‌وتى خاوى له كۆمارى ئيسلامى ئێران به‌رز كردووه‌ته‌وه.
چاودێرانى ئابوورى پێشبينى ئه‌وه‌يان كردووه، له مانگى ئابى داهاتوودا قه‌باره‌ى هاورده‌كردنى نه‌وتى خاوى ئێران له لايه‌ن چينه‌وه بگاته 586 هه‌زار و 400 به‌رميل له رۆژێكدا.