نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا دێته هه‌ولێر
K24- هه‌ولێر
یه‌كێتی ئه‌وروپا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (23.8.2015) یەكێتی ئەوروپا نووسینگەی خۆی لە شاری ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی كوردستان ده‌كاته‌وه. گوتیشی: "له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن".
ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ھەرێمی كوردستان گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ یەكێتی ئەوروپا و ئەو یەكێتییە دەیەوێ لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی ھەرێمی كوردستان بێت، ئەم ھەنگاوەش ھەم لە ڕووی دیبلۆماسی و ھەم لە ڕووی ئابووریە خزمەتی گەورەی بۆ ھەرێمی كوردستان دەبێت".
نوێنەره‌كه‌ی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه دوای ھەوڵێكی زۆری سەركردایەتی كورد، كردنەوەی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە ھەرێمی كوردستان بوو بە واقع.
یەكێتی ئەوروپا 28 وڵاتی ئەوروپا لەخۆ دەگرێت، دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی ماسترخت له ساڵی 1992 دامه‌زرا و به‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدار تێیدا، بازاڕێكی هاوبه‌ش و سیاسه‌تێكی نیمچه یه‌كگرتوویان هه‌یه. توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی چه‌ندان ساڵه هه‌وڵ ده‌دات بچێته نێو ئه‌و یه‌كێتییه‌وه و یه‌كێتییه‌كه‌ش به هێنده‌ی ئه‌و عه‌وداڵیه‌ی توركیا، ده‌خوازێ به‌ریتانیا بچێته نێو بازنه‌كه‌یه‌وه.