هه‌زاران په‌نابه‌رى سووريا گه‌يشتنه سربيا
K24 – هه‌ولێر
به هه‌زاران په‌نابه‌ر، كه زۆرينه‌يان خه‌ڵكى سووريان، له گه‌شته درێژه پر چه‌رمه‌سه‌رييه‌كه‌ياندا، توانيان له مه‌كدۆنياوه به‌ره‌و سربيا به‌ڕێبكه‌ون، به هيواى ئه‌وه‌ى له‌وێوه بگه‌نه وڵاتانى ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه پۆليسى مه‌كدۆنيا رێگه‌ى دا به هه‌زاران هاووڵاتى په‌نابه‌ر له خاكى وڵاته‌كه‌يه‌وه رووبكه‌نه سربيا.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌زاران په‌نابه‌ر له سه‌ر سنوورى نێوان يۆنان گيريان خواردبوو، زۆرينه‌ى ئه‌وان له سوورياوه روويان له سنووره‌كانى مه‌كدۆنيا كردبوو، به ئاواتى ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه بگه‌نه باكوور و ئه‌وروپاى رۆژئاوا.
مه‌كدۆنيا، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، بارى نائاسايى له سنووره‌كانى راگه‌ياندبوو.
ئه‌و وڵاته سنوورى باشوورى وڵاته‌كه‌ى به رووى په‌نابه‌راندا داخستبوو.
دواى دوو رۆژ له داخستنى سنوور، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته سنووريان به رووى په‌نابه‌راندا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بپه‌ڕنه‌وه بۆ سربيا.
كه‌ناڵى نيشتيمانى ته‌له‌فزيۆنى سربيا بڵاويكرده‌وه، زياتر له 3 هه‌زار و 500 كه‌س كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن بوون، توانيويانه بگه‌نه سنوورى سربيا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سربيا ده‌يان بارهه‌ڵگر و پاسيان بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بيانگوازنه‌وه بۆ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جياجيا و پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كانيان بۆ دابين بكه‌ن.
له سربيا، په‌نابه‌ره‌كان ره‌وانه‌ى به‌لگراد ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه رووبكه‌نه باكوورى سربيا و به‌ره‌و سنوورى مه‌جه‌ڕستان به‌ڕێبكه‌ون.
زۆرينه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له مه‌كدۆنيا په‌ڕيونه‌ته‌وه له ناوچه‌ى "جيفجيلجيا"ه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون و به‌شێكى زۆريان به پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێل سنووريان ده‌رباز كردووه.
ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى مه‌كدۆنيا و سربيا و وه‌ك وێستگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى په‌نابه‌رانى لێهاتووه و له‌وێوه هه‌زاران په‌نابه‌ر چاوه‌ڕوانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن.
پۆليسى مه‌كدۆنيا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، تا ئێستا په‌ڕاويان بۆ چوار هه‌زار په‌نابه‌ر كردووه و رێگه‌يان پێداوون له خاكى وڵاته‌كه‌يانه‌وه به‌رده‌وامى به گه‌شته‌كه‌يان بده‌ن بۆ گه‌يشتن به ئه‌وروپا.
دواى ئه‌وه‌ى په‌نابه‌ره‌كان ده‌گه‌نه سربيا، زۆرينه‌يان روو له مه‌جه‌ڕستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه روو له وڵاتانى سه‌ر به يه‌كێتى ئه‌وروپا بكه‌ن.
له نێوان سنوورى مه‌جه‌ڕستان و ئه‌وروپا، يه‌كێتى ئه‌وروپا ديوارێكى كۆنكرێتى به به‌رزى چوار مه‌تر و درێژايى 175 كيلۆمه‌تر بنيات ناوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له گه‌شتى په‌نابه‌رانى ناياسايى بگرێت، به‌ڵام لێشاوى ئه‌مجاره‌ى په‌نابه‌ران به‌رپرسانى ئه‌و وڵاتانه‌ى ده‌سته‌وه‌ستان كردووه له دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى په‌نابه‌ران.