به‌ريتانيا باڵيۆزخانه‌ى له تاران كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بوو له تاران.
ماوه‌ى چوار ساڵه باڵيۆزخانه‌ى به‌ريتانيا له تاران داخراوه، به هۆى ئه‌وه‌ى پێش چوار ساڵ، ژماره‌يه‌ك له گه‌نجانى ئێرانى هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر باڵيۆزخانه‌كه و داواى داخستنييان كرد.
فيليپ هاموند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى 14 ساڵى رابردوودا سه‌ردانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كات و مه‌به‌ستى له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بوو له تاران.
هاموند، له ميانه‌ى وتارى كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌كه‌دا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ كۆتايى به قۆناغى پێشووى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌نده‌ن و تاران‌دا دێت و له‌مڕۆوه قۆناغێكى نێو كه موژده‌ى بۆ هه‌ردوولا تێدايه ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به واژووكردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى نێوان ئێران و گرووپى پێنج كۆ يه‌ك، له 14ى ته‌مموزى رابردوودا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا گوتى: "ئه‌وه‌ى روويدا رووداوێكى گرنگ و به‌هادار بوو".