ئه‌مه‌ریكا..كاندیدى كۆمارییه‌كان یه‌كێ له‌ پلانه‌كانى خۆى ئاشكرا كرد

كاندیدێكى كۆمارییەكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016ى ئەمەریكا پلانی خۆی بۆ كەمكردنەوەی پەنابەران لە ئەمەریكا ئاشكرا كرد.

K24 – ھەولێر

كاندیدێكى كۆمارییەكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016ى ئەمەریكا پلانی خۆی بۆ كەمكردنەوەی پەنابەران لە ئەمەریكا ئاشكرا كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (23-8-2015) " دۆنالد ترەمپ" كاندیدى كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى ساڵی داهاتوو، لەمیانەی ھەڵمەتێكی ھەڵبژاردندا رایگه‌یاند، ئەگەر ئەو دەربچێت "دیوارێك لە سەر سنووری نێوان مەكسیك و ئەمەریكا" دروست دەكات بۆ نەھێشتنی ھاتنە ناوەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەكەى.

جگه‌ له‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌ "جێب بوش" برای "جۆرج بۆشى" سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا كه‌ كاندیدێكی دیكه‌ى كۆمارییەكانه، بە كەسێكی "لاواز"ى ناوبرد، گوایە "پلانی بەرانبەر ھاتنە ناوەوەی پەنابەران بۆ ناوڵاتەكەی پێ نییە".

داواشی كرد: "ھەڵبژرادنی سەرۆكایەتی بەزووترین كات ئەنجام بدرێت و ئەو چیتر توانای چاوەڕوانی نییە".