پێنج لایه‌نه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بڕیار ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر
پێنج لایه‌نه‌كه‌ی چوار دانیشتنه له‌سه‌ر پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، پێویستییان به كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووه تاوه‌كوو بڕیار بده‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه (23.8.2015) دوابه‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه، فواد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی دانوسانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه (K24)یش ئاماده‌ی بوو، ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (26ی ئاب) كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می پێنج لایه‌نه‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌به‌سترێ.
هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه به‌شدارن له حكوومه‌ت و به پێنج لایه‌نه‌كه ناویان ده‌برێت، دوێنێ یه‌كشه‌ممه بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ھۆتێلی پێنج ئەستێرەی گراند ملینیۆم (شاری جوان) كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری كۆتایی.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان "كۆبوونه‌وه‌ی بڕیاردان" ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
له ئێسته‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێ به "سازان" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.