ئه‌و پياوانه‌ى جلى ره‌ش ده‌پۆشن، پێويسته ئه‌م زانيارانه بزانن
K24 – ھەولێر
شاره‌زایان بواری جلوبه‌رگی پیاوان، پێیان وایه پۆشینی جلی ره‌ش، نه‌نگیه‌كانی له‌ش ده‌شارێته‌وه، بۆیه وا پێویسته ده‌كات له‌كاتی چوونت بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ك، پارچه‌یه‌ك له‌و جلانه‌ی ده‌یپۆشیت ره‌ش بێت باشه، جگه له‌مه‌ش پێویسته هونه‌ره‌كانی پۆشینی جلی ره‌ش له تی‌شێرت و كراسدا بزانیت كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه روونكراوه‌نه‌ته‌وه:
1-تی‌شێرت یاخود كراسی ره‌ش، واده‌كات له‌ش و لارت لاواز ده‌ربكه‌وێت، پێویسته كه‌سى لاواز، قه‌باره‌ی زۆر ته‌سك هه‌ڵنه‌بژێرێت، به‌ڵكو پله‌یه‌ك یاخود دوو پله له قه‌باره‌ی خۆى با فراوانتر بێت.
2- مه‌رج نییه پۆشینی كراسی ره‌ش وات لێ بكات كه تاریك ده‌ربكه‌ویت، به‌ڵكو ده‌توانیت به پۆشينى پانتۆڵێكى كاڵ، تاریكایی ره‌نگی ره‌ش بشكێندرێت و گه‌شاوه‌تر ده‌ربكه‌ویت.
4- له بیرت نه‌چێ، پۆشینی ره‌نگی ره‌ش، یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ڵمژینی پله‌ی گه‌رما، بۆیه وا پێویست ده‌كات ئاگه‌دار بیت له هه‌ڵبژاردنی جۆری خامه‌ی ئه‌و قوماشه‌ی ده‌یپۆشیت، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی كه‌نداودا، كه‌ش و هه‌وا زیاتر گه‌رمه، خامه‌ی "لۆكه" زیاتر بۆ به‌یانیان ده‌پۆشرێت، به‌ڵام هه‌رچی خامه‌ی "ریشاڵی و سوفه" له ئێواراندا ده‌پۆشرێت، جگه له‌مه‌ش خامه‌ى ريشاڵى و سوف به باشترین جۆرى خامه داده‌نرێت، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ واده‌كات پارێزگاری له ره‌نگی ره‌شيه‌تى بكات به‌پێچه‌وانه‌وه لۆكه ره‌نگی ره‌ش زوو له‌ناو ده‌بات.
5- ناكرێ له‌گه‌ڵ كراسی ره‌ش، چاكه‌تێكی ره‌شی بپۆشیت، به‌جۆرێك ره‌شێتيه‌كه‌ى زۆر جیاواز بێت له‌گه‌ل ره‌شێتى كراسه‌كه، چونكه ئه‌مه واده‌كات پارچه‌یه‌كیان واده‌ربخات كه زۆر به‌كارهاتووه.
6-كراسی ره‌ش گونجاو نییه بۆ چێشتخانه بپۆشرێت، ده‌توانی له جیاتی ره‌ش ئه‌م ره‌نگانه بپۆشیت وه‌ك : "خۆڵه‌مێشى، مۆر، سپی، سوور".
7-زۆر كه‌شخه‌ترو گه‌شاوه‌تر ده‌رده‌كه‌ویت، له‌گه‌ل كراسی ره‌ش، بۆینباخێكی ره‌نگی كاڵ له مل بكه‌یت.