داعش كۆنترين په‌رستگه‌ى سووريا خاپوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش)، دواى كوشتنى به‌ڕێوبه‌رى پێشووى شوێنه‌واريى شارى ته‌دمور، كۆنترين په‌رستگه‌ى شاره‌كه‌يان خاپوور كرد، كه په‌رستگه‌ى "به‌عل شه‌مين"ه و له ساڵى 17ى زاينييدا بنياتنراوه.
دوێنێ يه‌كشه‌ممه(23.8.2015) چه‌كدارانى داعش جارێكى ديكه په‌لامارى شارى ته‌دمورى شوێنه‌وارييان دا و يه‌كێكى ديكه له گه‌نجينه شوێنه‌وارييه‌كانى مێژووى مرۆڤايه‌تييان وێران‌كرد، كه په‌رستگه‌ى به‌عل شه‌مين بوو.
هه‌فته‌ى رابردووش، چه‌كدارانى داعش، خالد ئه‌سعه‌د، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى شوێنه‌واره‌كانى ته‌دموريان به شێوه‌يه‌كى "دڕندانه" كوشت.
مه‌ئمون عه‌بدولكه‌ريم، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه‌كانى سووريا رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش په‌رستگه‌كه‌يان به بڕێكى زۆرى مادده‌ى "تى ئێن تى" بۆمبڕێژكرد و ته‌قاندييانه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه بووه‌ته هۆى له‌ناوبردنى به‌شێكى داخراوى په‌رستگه‌كه و داڕووخانى كۆڵه‌كه‌كانى ده‌ورووبه‌رى.
په‌رستگاى به‌عل شه‌مين، له ساڵى 17ى زاينييدا بنياتنراوه و له سه‌روبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئيمپراتۆرى رۆمانى هادرياندا له ساڵى 130 زايينى وێڕاى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فراوان كراوه.
به‌عل شه‌مين، ناوى خوداوه‌ندى ئاسمان بووه، له لاى فينيقييه‌كان.
چه‌كداره‌كانى داعش، له مانگى ته‌مموزى رابردووش‌دا په‌يكه‌رى شێرى ئه‌سينا كه په‌يكه‌رێكى به‌ناوبانگى شوێنه‌وارى بوو، له ده‌روازه‌ى مۆزه‌خانه‌ى ته‌دمور، دانرابوو، له گۆڕه‌پانى شانۆى شاره‌كه رووخاند.
شارى ته‌دموورى شوێنه‌وارى، به "گه‌وهه‌رى بيابان" ناسراوه و يه‌كێكه له شوێنه‌واره گرنگه‌كانى جيهان و له ليستى شوێنه‌وارى جيهانييدايه و له 21ى ئايارى رابردوودا له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه داگيركراوه و رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى فراوانى وێرانكارى بووه‌ته‌وه.