خاوه‌ن پێداويستييه‌كى تايبه‌ت بووه‌ته فرۆكه‌وانێكى سه‌ركه‌وتوو
K24 – ھەولێر
جێسیکا کۆکس كچێكى ته‌مه‌ن 32 ساڵانه، هه‌رچه‌نده خاوه‌نى پێداويستى تايبه‌ته، به‌ڵام توانويه‌تى ببێته فرۆكه‌وانێكى سه‌ركه‌وتوو.
جێسيكا، لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە فێری کاری فڕۆکەوانی بووە و ھیچ شتێک نەيتوانیوە ببێتە بەربەست لە بەردەم بەھرەکانی و یەکەم کەسیش بووە بە قاچ فڕۆکە لێ دەخوڕێت.
ئەو خانمە جگە لە کاری فڕۆکەوانی، خۆی فێری بەکارھێنانی پیانۆ و وەرزشی ناو ئاو "سێرفینگ" کردووە و پشتێنی رەشی لە يارى تایکواندۆدا وەرگرتووە.
جێسیکا، لە شاری توکسانی سەربە ئەریزۆنا لە دایکبووە و ھەر لە کاتی لەدایکبوونيیەوە قۆڵی نەبووە و تاکە شت کە نه‌يتوانيوه بۆ خۆی بيكات داھێنان و بەستنی پرچیەتی بە شێوەیەکی رێکوپێک.