ده‌نگۆى داگيركردنى كه‌ناراوێكى يه‌مه‌ن له لايه‌ن ئه‌لقاعيده‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
دانيشتوانى شارى عه‌ده‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كدارانى ئه‌لقاعيده ده‌ستيان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌يه‌كى كه‌نارى له خۆرئاواى شاره‌كه‌يان و وه‌زاره‌تى ناوخۆى يه‌مه‌نيش ره‌تيده‌كاته‌وه ئه‌لقاعيده هيچ كه‌ناراوێكى داگيركردبێت.
ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى يه‌مه‌نيى دانيشتووى شارى عه‌ده‌ن، ئه‌و زانياريانه‌يان پشتڕاستكرده‌وه، كه ئاماژه‌يان به‌وه كردبوو، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ئه‌لقاعيده ده‌ستيان به‌سه‌ر كه‌ناراوێكى هه‌ڵكه‌وتوو له خۆرئاواى عه‌ده‌ندا گرتووه.
ليوا ناسر له‌خشه‌ع، جێگرى وه‌زيرى ناوخۆى يه‌مه‌ن، ره‌تيكرده‌وه، هيچ گرووپێكى سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده توانيبێتى ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناراوێكى يه‌مه‌ندا بگرێت و رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ئه‌و ناوچه كه‌ناراوييه، گرووپێكى چه‌كدارى ده‌رچوو له ياسان و سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده نيين.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارييه، به دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان‌دا وێڵن و هيچ مه‌ترسييه‌كيان له‌سه‌ر شارى عه‌ده‌ن دروست نه‌كردووه و به‌م زووانه كۆتايى به بڵاوبوونه‌وه‌يان له ناوچه‌كه دێت.
پێشتر يه‌كێك له دانيشتووانى عه‌ده‌ن، بۆ فرانس پرێس ئه‌وه‌ى دووپاتكردبوويه‌وه، ده‌يان چه‌كدارى سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌ى بينيوه، به چه‌كه‌وه به شه‌قام و ناوچه‌كانى كه‌ناراوێكى خۆرئاواى عه‌ده‌ندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتبوو، ئه‌و به‌چاوى خۆى بينيويه‌تى چه‌كداره‌كان ئاڵاى ره‌شيان له سه‌ر بينا و نووسينگه ره‌سمييه‌كانى حكوومه‌ت له ناوچه‌كه هه‌ڵكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، ژماره‌يه‌كى زۆر له چه‌كدارانى ئيسلامى له گه‌ڕه‌ك و ناوچه جياجياكانى عه‌ده‌ن بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌ر گرووپێكيان ده‌يه‌وێت زۆرترين ناوچه بخاته ژێر كۆنترۆڵى خۆيه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچى زۆرتره ئاڵا و په‌رچه‌مى خۆيان له‌سه‌ر نووسينگه و باڵه‌خانه و بينا حكومييه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه.