پياوان حه‌ز ناكه‌ن خانمه‌كانيان ئه‌م جلانه بپۆشن
K24 – ھەولێر
به‌پێی راپۆرتێكی به‌ریتانیا كه سایتی "What to wear" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیاوان حه‌ز ناكه‌ن خانمه‌كانیان 6 جۆر جل بپۆشن، ئه‌مانه‌ن:
1- پانتۆڵی فراوان: زۆربه‌ی پیاوان پێیان وایه، پۆشینی ئه‌م جۆره جله ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خانمان ژنێتیان بشاردرێته‌وه.
2-جلی سالوبیت: یه‌كێك له به‌شدار بووانی ئه‌و راپۆرته ده‌ڵێت: "به‌هیچ جۆرێك حه‌ز ناكه‌م جلی سالوبیت له به‌ر خێزانه‌كه‌م ببینم، چونكه كاتێك كه ده‌یبینم واده‌زانم كرێكاری ده‌كات له كارگه‌كان".
3-جلێك كه له جلی دووگیان بچێت: پیاوان حه‌زناكه‌ن خانمه‌كانیان جۆره جلێك بپۆشن، نزیك بێت له جلی دووگیان، به پێی گوته‌ی پیاوان له‌و راپۆرته‌دا، ده‌ڵێن: "پۆشینی جلێكی له‌و شێوه‌یه واده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست بكه‌ین خێزانه‌كانمان دووگیانن".
4- پێلاوی پلاستیكی: به‌شێك له پیاوان پێیان وایه، ئه‌گه‌ر خانمان ئه‌م جۆره پێڵاوه له پێ بكه‌ن، وه‌كوو كرێكاری پاككره‌وه ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه به‌هیچ جۆرێك حه‌زی پێ ناكه‌ن.
5- جلی سه‌ربازی: یه‌كێك له به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌ڵێت: "من تێناگه‌م چۆن خانمان جلی سه‌ربازی ده‌پۆشن و ده‌چنه ریزه‌كانی سوپای وڵات، من كاتێك خێزانه‌كه‌م ئه‌و جله سه‌ربازییانه ده‌پۆشێت واده‌زانم په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ ڤیدڵ كاسترۆی سه‌ركرده‌ی كوبا هه‌یه".
6-چاكه‌ت و پانتۆڵ: ئه‌و جۆره جله زیاتر له نووسینگه‌ی دام و ده‌زگاكان ده‌پۆشرێت، به‌شێك له پياوان پێیان وایه ئه‌م جۆره جله، واده‌كات خانمان زۆر به‌ته‌مه‌ن ده‌ربكه‌ون.