عه‌بادى: بودجه‌ى 2016 هيچ پله‌يه‌كى وه‌زيفى تێدا نييه
K24 – هه‌ولێر
جه‌بار عه‌بادى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ليژنه‌ى دارايى ئه‌نجومه‌ن، رايگه‌ياند، له پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2016دا هيچ پله‌يه‌كى وه‌زيفى ته‌رخان ناكرێت.
عه‌بادى، روونيكرده‌وه، به هۆى ئه‌و قه‌يرانه ئابوورييه‌ى به‌رۆكى عێراقى گرتووه، ساڵى داهاتوو هيچ پله‌يه‌كى وه‌زيفى ده‌ستنيشان نه‌كراوون.
سه‌باره‌ت به دامه‌زرانديش گوتى: ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر حكومه‌ت، ئايا تا چه‌ند ده‌توانێت به گوێره‌ى پێويستى وه‌زاره‌ته‌كان خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى قه‌يرانى دارايى له چه‌ند رۆژى رابردوودا، بڕياريدا ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى كابينه‌كه‌ى له 33 وه‌زاره‌ته‌وه كه‌مبكاته‌وه بۆ 22 وه‌زاره‌ت و هاوكات ژماره‌يه‌ك پۆستى باڵاشى له وڵات‌دا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.