به‌وێنه.. به‌نرخترین 10 پێڵاوی پیاوان له جیهاندا
K24 – ھەولێر
هه‌موو پیاوێك بۆ ئه‌وه‌ی به رێكى ده‌ربكه‌وێت، پێویسته هه‌موو پێكهاته‌و سیفه‌ته‌كانی جوانبوون و كه‌شخه‌یی له خۆیدا به‌رجه‌سته بكات، یه‌كێك له‌و پێكهاته سه‌ره‌كیانه، هه‌ڵبژارادنی جۆری پێڵاوێكی سه‌رده‌میانه‌یه كه ئاسووده‌یی بدات به قاچه‌كان، بێگومان ئه‌م جۆره پێڵاوانه‌ش نرخێكی باشی ده‌وێت بۆ به‌ده‌ست هێنان.
به‌نرخترین 10 پێلاوی جیهان له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ئه‌مانه‌ن:
1- تۆم فۆرد (Tom Ford): ئه‌م جۆره پێڵاوه نه‌خشێندراوه به پارچه‌یه‌ك "ئه‌ڵماس"، یه‌كێكه له به‌نرخترین پێڵاوه‌كانی جیهان كه نرخه‌كه‌ی به "2 ملیۆن" دۆلاره، بۆ یه‌كه‌مجار ملیاردێری جیهانی "نی‌ك كانون" بڕیاریدا له‌و جۆره پێڵاوه‌ی بۆ دروست بكرێت.
2- ئایه‌ر فۆرسی یه‌ك (Air Force 1): نه‌خشێندراوه به ئه‌ڵماس، به‌ڵام به‌راده‌یه‌كی كه‌متر، نرخه‌كه‌ی "50 هه‌زار " دۆلاره.
3- تیسنتۆنی (Testoni): پێڵاوێكی نه‌رویجیه، له پێستی "تیمساح" دروست كراوه، نرخكه‌ی "38 هه‌زار" دۆلاره.
4- كۆبی یه‌ك (Kobe 1): به‌شێكه له پێكهاته‌ی "ئایه‌ر زووم" (Air Zoom)، ته‌نیا 24 دانه‌ی هه‌یه له جیهاندا، نرخه‌كه‌ی "30 هه‌زار"دۆلاره.
5- گۆڵد رونیارس(Gold Runners): له ساڵی 2007 كه‌وته بازاڕه‌كانی جیهان، باشترین پێڵاوی وه‌رزشییه، نرخه‌كه‌ی "24 هه‌زار" دۆلاره.
6- لویس فویتن: له پێستی "تیمساح" دروست كراوه، نرخه‌كه‌ی "10 هه‌زار" دۆلاره.
7- گۆڵند های دونكس (gold high dunks): ئه‌م جۆره یان نرخه‌كه‌ی ته‌نیا "5400" دۆلاره، ئه‌و جۆره پێڵاوه ده‌توانرێ بۆ هه‌موو شوێنێك له پێ بكرێت.
8-ئایوبیرسی (Aubercy): نه‌خشێندراوه به پارچه‌یه‌كی كه‌می "ئه‌ڵماس"، نرخه‌كه‌ی "4500" دۆلاره، پێڵاویكی زۆر گونجاوه بۆ شوێنی كاركردن.
9-ستیفانۆ بیمیر (Stefano Bemer): ئه‌م جۆره‌یان نرخه‌كه‌ی "2 هه‌زار" دۆلاره، بۆ دروستكردنی نزیكه‌ی سێ مانگی پێویسته.
10- فاله (FILA): نه‌خشێندراوه به پارچه‌یه‌ك جۆری "كریستاڵی سوراوفسكی"، نرخه‌كه‌ی "565" دۆلاره.